پەرلەمانتارێک: بودجەی وەبەرھێنان لە پرۆژەیاسای بودجەدا لە ئاستی پێویستەدا نییە
کوردسات نیوز
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٣
٩٥٢
حسێن سەعبەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی وەبەرھێنان و گەشەپێدان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراقدا، ٤٠ بۆ ٤٥ ترلیۆن دینار وەک بودجەی وەبەرھێنان دیاریکراوە کە ئەوەش بڕێکی زۆر کەمە و لە ئاستی پێداویستی و خواستی پارێزگاکان نییە بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی وەبەرھێنان و لە چوارچێوەیەدا کێشەی زۆر دروست دەبێت.
وتیشی، یەکێک لە چارەسەر سەرەکییەکان بۆ کەمککردنەوەی کورتھێنان و کاراکردنی کەرتی تایبەت ئەوەیە بەشێک لە پرۆژەکانی وەبەرھێنان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بدرێتە کەرتی تایبەت و لەلایەن ئەوانەوەی جێبەجێ بکرێن.