لیژنەی دارایی: حکومەت بەنیازە بەبڕی ١٨ ترلیۆن دینار کورتھێنانی بودجە کەمبکاتەوە
رێبوار
٣ی ئایاری ٢٠٢٣
١٬١٩٥
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، ئاراستەیەک لەلایەن حکومەتەوە ھەیە بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنانی بودجە بەبڕی ١٨ ترلیۆن دینار، ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە باس لە کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنان دەکەن لە ٦٠ ترلیۆنەوە بۆ ٢٥ ترلیۆن دینار.
وتیشی، کۆی مووچەخۆرانی عێراق چوار ملیۆن و ١٠٠ ھەزار کەسە بە تەنھا پێویستیان بە ٦٠ ترلیۆن دینارە بۆ مووچە.