پەرلەمانتارێکی عێراق: پارتی رێگر بوو لە تێپەڕاندنی یاسای ھەڵبژاردن
کوردسات نیوز
١ی ئایاری ٢٠٢٣
١٬٠٧١
وەعد قەدۆ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئاشکرای کرد، پێش مانگێک یەکێک لە ھۆکارەکانی بەردەم تێنەپەڕاندنی یاسای ھەڵبژاردنەکان، مەرجی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، بۆ کردنەوەی بنکەی دەنگدان لە کەمپی ئاوارەکان لە پارێزگای دھۆک.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، پارتی دیموکراتی کوردستان سوودمەندە لە نەگەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستانەوە بۆ زێدی خۆیان، چونکە گەرەنتی بەدەستھێنانی دەنگەکانیان دەکات، ھەروەھا رێگەش بە گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان لە کەمپەکانی ھەرێمەوە بۆ ناوچەکانیان نادرێت.