سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران جەختدەکاتەوە لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە
کوردسات نیوز
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣
٣٦٤
بە پێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند پرسێکی تایبەت بە کارەکانی ئەنجومەن کراوە لەگەڵ گرنگترین ئەو یاسایانەی خراونەتە بەردەم لیژنەکان.
ئاماژە بەوەشکراوە، ھەر لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەسەندکردنی یاساکان کراوەتەوە، لە نێویاندا یاسای بودجە و چەند یاسایەکی تر کە پەیوەندیدارن بە کەرتی وەبەرھێنان و ئابوری و کشتوکاڵ و ئاسایش و چاودێری کۆمەڵایەتی، پەسەند کردنی چەند بڕیار و رێکەوتنێک کە حکومەت داوای کردون.