کارەبای عێراق: ساڵانە ھەشت تریلیۆن دینار بۆ ھاوردەکردنی غاز تەرخان دەکرێت
هەژار
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣
٢١٣
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، بە ئاژانسی رەسمی ھەواڵەکانی عێراقی راگەیاند، ساڵانە حکومەتی عێراق پارەیەکی زۆر بۆ ھاوردەکردنی وزە بەتایبەتیش غاز خەرج دەکات بە بەمەستی بەرھەمھێنانی کارەبا و لە ئێستاشدا ئەو پارەیەی بۆ ھاوردەکردنی غاز خەرج دەکرێت ساڵانە دەگاتە ھەشت تریلیۆن دینار و لە چوارچێوەیەشدا ھێڵی گواستنەوەی غاز لە نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان و ئێراندا ھەیە.
وتیشی، حکومەتی عێراق لەئێستادا پرۆژەیەکی فراوانی دەستپێکردووە بە مەبەستی گەشەپێدانی وێتگەکانی بەرھەمھێنانی غاز و ھەر کاتێکیش توانای بەرھەمیەَنانی غاز لەو وێستگانە گەیشتە ئەوەی پێداویستی ناوخۆ پڕ بکاتەوە، ھاوردەکردنی غاز بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا کۆتایی دێت.