جۆزێپ بۆرێل: سەقامگیریی ئابووری عێراق گرنگی ستراتیژی بۆ ئەوروپا ھەیە
هەژار
١٩ی نیسانی ٢٠٢٣
٢٤١
جۆزێپ بۆرێل رێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە وتارێکیدا کە لە پەرلەمانی ئەوروپا پێشکەشیکرد رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پلان و بەرنامەی داڕشتووە بە مەبەستی گەشەپێدانی ھاوبەشیی و پێکەوە کارکردن لەگەڵ عێراق بە بواری جیۆسیاسیشەوە، بە لەبەرچاوگرتنی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین و ئەوەش کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر سەقامگیری و گەشەسەندن لە ناوچەکەدا.
وتیشی، سەقامگیری عێراق لە رووی ئابوورییەوە لەناوچەکەدا گرنگییەکی ستراتیژی بۆ یەکێتی ئەوروپا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاستیش ھەیە، داواشی لە وڵاتانی دەرەوبەری عێراق رێز لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق بگرن.