زانیاری نوێ لەبارەی رێککەوتنی ھەرێم و بەغداد لەسەر نەوت ئاشکرا دەکرێت
هیوا
١٨ی نیسانی ٢٠٢٣
٤٬٥٨٧
کازم ئەلتوکی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیارەکەی دادگای پاریس، ھەرێمی کوردستانی پابەندکردووە کە لە مەودوا ناتوانێت نەوت لە دەرەوەی سۆمۆ بفرۆشێت، بۆیە لەمکاتەدا لایەنەکان ناچاربوون دەست بە گفتوگۆ بکەن و رێککەوتنێک ئیمزا بکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەگوێرەی رێککەوتنەکەش دەبێت ھەرێمی کوردستان رۆژانە ٤٠٠ بۆ ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت لەرێگەی سۆمۆوە ھەناردە بکات، لە بەرامبەریشدا بەغداد شایستە داراییەکانی ھەرێم دابیندەکات، ئەو رێککەوتنەش ھەمیشەییە و ناکرێت وەک لێکتێگەیشتنێکی کاتی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.