راوێژکارێکی سودانی: دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە کاریگەری خراپی دەبێت
هەژار
١٢ی نیسانی ٢٠٢٣
٧٨٦
مەزھەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەئاژانسی رەسمی ھەواڵەکانی عێراقی راگەیاندووە، پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران پەلە بکات لە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجە کە بابەتێکی گرنگ و ستراتیژییە بۆ عێراق و ھەر رۆژێکیش دواکەوتنی پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە کاریگەری خراپ و زیانی زۆری بۆ کۆی خەرجییە گرنگەکانی ئابووری و دەرفەتی گەشەسەندنی عێراق دەبێت.
وتیشی، یەکێک لە خاڵە لاوازەکانی ئابووری عێراق ئەوەیە کە چەند ساڵێکە یاسای بودجەی نییە و بە پێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی کار دەکرێت، ئەوەش کاریگەری لەسەر ٨٥٪ی چالاکییە ئابوورییەکان دەبێت.