ئەنجومەنی نوێنەران لێکۆڵینەوە لە ھێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
ئایار
١١ی نیسانی ٢٠٢٣
٥٠٧
لە روونکردنەوەیەکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات و دوای کۆکردنەوەی زانیاری و وردەکارییەکان، بەپێی رێوشوێنەکانی ماددەی (٣٥) لە پەیڕەوی ناوخۆ، لیژنەیەکی پەرلەمانیی لە لیژنە پەیوەندیدارەکان پێکدەھێندرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانەکەی سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی ئاسایش و بەرگری بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، تەنھا سەردانێکی مەیدانی بووە بۆ بەسەرکردنەوەی شوێنی رووداوەکە.