وردەکاریی بەشە بودجەی وەزارەتی کارەبا لە پڕۆژە یاسای بودجەدا
هەژار
١٠ی نیسانی ٢٠٢٣
١٬٠٩٣
سەعدون لامی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە پرۆژەیاسی بودجەی گشتی ئەمساڵدا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ١٨ تریلیۆن دیناریان بۆ وەزارەتی کارەبا تەرخانکردووە بۆئەوەی لە پرۆژەکانی تایبەت بە زیادکردنی کارەبا خەرج بکرێن.
راشیگەیاند، لە کۆی ئەو ١٨ تیلیۆن دینارە، ھەشت تریلیۆنی بۆ شایستە داراییەکانی ئێران تەرخانکراوە کە بەھۆی ناردنی غازی سروشتییەوە بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لە عێراق وەک قەرز کەڵەکە بووە و بەشێکیشی بۆ ئەو غازە دەبێـ کە لەماوەی ئەمساڵدا بۆ عێراقی دەنێرێت.