مشعان جبوری: حەلبوسی چوارچێوەی ھەماھەنگی سوننەکان پێکدەهێنێت
هەژار
١٠ی نیسانی ٢٠٢٣
١٬٠٧٢
مشعان جبوری، ئەندامی پیشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بە ئاراستەی پێشکھێنانی ھاوپەیمانییەک بە ناوی چوارچێوەی ھەماھەنگی سوننەکان کە ھاوشێوەی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دەبێت و بەپێی دەنگۆکانیش سەلیم جبوری و مەحمود مەشھەدانی و ساڵح موتڵەگ بەشێک دەبن لەو ھاوپەیمانییە.
مشعان جبوری ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسایەتییە دیارەکانی ناو پێکھاتەی سوننە لە عێراق وەک ئوسامە نوجەیفی و رافع عیساوی و خەمیس خەنجەر و موسەننا سامەڕائی ناچنە ناو ئەو ھاوپەیمانییەوە، چونکە دڵنیان حەلبوسی لەرێگەی پێکھێنانی چوارچێوەی ھەماھەنگی سوننەکانەوە دەیەوێت خۆی لەو قەیرانە رزگار بکات کە لە ئێستادا زۆربەی سوننەکان لە دژی وەستاونەتەوە.