موحسین مەندەلاوی داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلیمانی بکرێت
ڕێبوار
٨ی نیسانی ٢٠٢٣
٤٠٦
موحسین مەندەلاوی لە راگەیەنراوێکدا بەتوندی ئیدانەی کردنە ئامانجی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کردووەو بە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەری عێراق و ھەڕەشە بۆ سەر گیانی ھاووڵاتیان ناوی بردووە، داواشی لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری کردووە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ دەستدرێژییەکە پێکبھێنێت و راپۆرتێکی بەپەلە پێشکەش بکات بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پاراستنی سەروەری و گیانی ھاووڵاتیانیان لە ھەر دەستدرێژییەک.
ھەروەھا عەمار حەکیم نیگەرانی خۆی لەو جموجۆڵە سەربازییانە پیشانداوە کە پارێزگای سلێمانی کردۆتە ئامانج و ژیان و ئاسایشی ھاووڵاتیانی رووبەرووی مەترسی کردۆتەوە، حەکیم داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە بکەن و بە پەلە ھۆکارەکەی ئاشکرا بکەن.