ھادی عامری ئیدانەی ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
ڕێبوار
٨ی نیسانی ٢٠٢٣
٨٠٩
ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، راگەیەنراوێکی لەبارەی ھێرشەکەی رۆژی ھەینی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، بەتوندی ئیدانەی ھێرشە بێپاساوەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەن و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری خاک و ئاسمانی عێراقە و نابێت لەژێر ھیچ پاساوێکدا بێدەنگی لەو دەستدرێژییە ئاشکرایە بکرێت.
ھاوکات بزوتنەوەی بابلیون، لە راگەیەنراوێکدا بەتوندی ئیدانەی ھێرشەکەی کردوو دژایەتی خۆی بۆ ھەر کردەوەیەک راگەیاند کە لە دەرەوەی یاسا و ئیرادەی خەڵک و دژی سەقامگیری و ئاسایشی سلێمانی و عێراق بێت.
بزوتنەوەی بابلیون دووپاتیکردووەتەوە، ھێرشەکە ئاماژەیەکی روونە بۆ تێکدانی ئارام و ئاسایش و دەستوەردانێکی ئاشکرایە لەکاروباری ناوخۆی ھەرێم و عێراق.