بە وتەی ئەو لێپرسراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستکەوتی عێراق لە ئاو لە ٣٠ ملیار مەتر سێجاوە لە ساڵی ١٩٣٣ بۆ نزیکەی ٩.٥ ملیار مەتر سێجا لە ئێستادا دابەزیوە، پێشبینیش دەکرێت پشکی تاک لە ئاو تا ساڵی ٢٠٣٠ بۆ ٤٧٩ مەتر سێجا کەمببێتەوە، لەکاتێکدا بەپێی پێوەرەکانی رێخکراوی تەندروسستی جیھانی، دەبێت پشکی ھەر تاکێک لە ئاو ١٧٠٠ مەتر سێجا بێت. 

ھاوکات ھۆشداری داوە لە کاریگەرییەکانی گۆڕانکاری کەشوھەوا لەسەر ئاسایشی خۆراک و گەشەکردنی ژیانی مرۆڤایەتی. 

لێپرسراوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە، قەبارەی ئەھوارەکان بەڕێژەی زیاتر لە ٩٠٪ کەمبووەتەوە بەھۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی روبارەکان، لەکاتێکدا ئەھوارەکانی عێراق شێدارترین زەوی بوون لە ھەموو خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا، پێشبینیش کردووە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و کەمی باران تا ساڵی ٢٠٥٠، ئاوی پاک بۆ خواردنەوە بەڕێژەی ٢٠٪ و ئاو بۆ کەرتی کشتوکاڵ بەڕێژەی ٢٥٪ کەمببێتەوە.