سەدر داوای داخستنی باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکات
ئایار
٦ی نیسانی ٢٠٢٣
٨٠٦
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لە بەشێک لە شارەکانی ئیسرائیل خۆپیشاندان دژی سیاسەتەکانیان بەڕێوەچوون، ناتانیاھۆ لە قودس و مزگەوتی ئەقسا ئاڵۆزی دروستکرد بۆ دەربازبوون لە نەیارەکانی.
سەدر دەشڵێت، پێویستە سنورێک بۆ زنجیرە )پێشێلکارییە تیرۆریستییەکان(ی ئیسرائیل دژی پیرۆزییە ئایینییەکان لە فەڵەستین دابنرێت و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، وەک چارەسەری یەکەم بەپەلە باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لە وڵاتەکانیان دابخەن.