ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە و یاسای ھەڵبژاردنی تاوتوێ کرد
گۆران
٦ی شوباتی ٢٠٢٣
٣٥٤
ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی دواین پێشھاتەکانی پەیوەست بە عێراق و ناوچەکە و جیھانی تاوتوێ کرد.
ھاوکات لیژنەی ھەڵبژاردنەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو بۆ یەکلاکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن وەک ئامادەکارییەک بۆ ھەڵبژاردن لەکاتی خویدا.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ئامادەیی تەواوی دووپاتکردەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە بارودۆخێکی ئەمنی گونجاودا.