لە کۆبوونەوەکەدا سودانی بە وردی رێکارەکانی دانانی بودجەی فیدرالی و گونجاندنی لەگەڵ بەرنامەی حکومەتی باس کرد.

ھەروەک باسی ئەو کۆبوونەوەیەی کرد کە لە نێوان بانکی ناوەندی عێراقی و بانکی فیدرالی ئەمریکی لە ئەستەنبوڵ کرا و هەروەها دووپاتی کردەوە چارەسەرەکانی بانکی ناوەندی لە چوارچێوەی  پرۆسەی چاکسازی دارایی و بانکیدایە.

 لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە رێشوێنەکانی حکومەت کرا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی بەھای دۆلار لەسەر خەڵکی ھەژار کرا.ھەروەک باسی سەردانی چاوەروانکراوی وەفدی عێراق بۆ واشنتۆن بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە بۆ تەواوکردنی کۆبوونەوەکەی ئەستەنبوڵ کرا.