ئێوارەی ئەمڕۆ "د.لەتیف رەشید"سەرۆک کۆمار و "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و"محەمەد حەلبوسی"سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و"دادوەر فایق زێدان"سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کۆبونەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش لە کۆبونەوەکەدا، رەوشی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی نیشتیمانی گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، ھەروەھا چەند پرسێکی گرنگی تایبەت بە رەوشی سیاسی و ئابوری وڵات تاوتووێکران، ھاوکات جەخت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لەبواری خزمەتگوزاری و چاودێریکردنیان کرایەوە.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، گرنگترین رێنماییە ئابوورییەکان و ڕێکارەکان بۆ روبەرووبوونەوەیان لەپێناو پاراستنی چینی ھەژار و نەدار و بەرجەستەکردنی پاراستنیان تاوتووێکرا.