بە پێی ئامارەکانی ئەنجومەنی جیھانی زێڕ، لە ساڵی رابردوودا بانکە ناوەندییەکان لە جیھاندا بڕی ١١٣٦تۆن زێڕیان بە بەھای ٧٠ ملیار دۆلار کڕیوەو بەرزترین رێژەی لە ٥٥ ساڵی رابردوودا تۆمارکردووە.

رونیشیکردۆتەوە، رێژەی کڕینی زێڕ لە نیوەی دووەمی ساڵی رابردوو بەراورد بە نیوەی یەکەم زیادی کردووەو  بانکە ناوەندییەکانی جیھان ٨٦٢ تۆن زێڕیان کڕیوە، لەکاتێکدا لە نیوەی یەکەمدا ٢٧٤ تۆنیان کڕیوە.

بە پێی ئامارەکانی ئەنجومەنی جیھانی زێڕ، لە نێو وڵاتانی عەرەبی میسر بە کڕینی ٤٤.٦ تۆن زێڕ پلەی یەکەمی گرتووەو عێراقیش بە کڕینی ٣٣.٩٧ تۆن پلەی دووەمی گرتووە.