سودانی: زیاتر لە ٨٠ ملیۆن دۆلار لە پارە بەتاڵانبراوەکان گەڕێندرایەوە
لاڤە
١ی شوباتی ٢٠٢٣
١٧٥
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پڕۆگرامی حکومەت و ھەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان لە دەرەوەی عێراق، توانراوە زیاتر لە ٨٠ ملیۆن دۆلار بگەڕێندرێتەوە وڵاتەکە.
راشیگەیاند، ئەو پارەیە گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
پێشتریش سودانی لە چەندین بۆنەی جیاوازدا تەئکیدیکردووەتەوە لە بەردەوامی ھەڵمەتەکان بۆ گەڕانەوەی پارەکانی عێراق و دەستگیرکردنی داواکراوان بە تۆمەتی گەندەڵی و بردنە دەرەوەی پارە.