لیژنەی دارایی: بەمنزیکانە وەزیری دارایی عێراق بانگھێشتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت
کوردسات نیوز
١ی شوباتی ٢٠٢٣
٣٤٠
"موزر ئەلکرەوی" ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەمنزیکانە و بەر لە گەیشتنی پڕۆژەیاسای بودجە، میوانداری "تەیف سامی" وەزیری دارایی عێراق دەکەن و زیاتر لە ٢٠ پرسیاری لێدەکرێت سەبارەت بە خاڵەکانی پڕۆژەیاسای بودجە و نرخی بەرمیلێک نەوت و بەھای دۆلار و چەندین بابەتی تر.
وتیشی، پێدەچێت کۆتایی مانگی شوبات یاخود سەرەتای مانگی ئاداری داھاتوو پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەگەریش لیژنە ناوەندییەکان کارەکانیان تەواوکرد رەنگە بەر لەو وادەیەش بگات.