مەندەلاوی: کاری لە پێشینەمان پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عێراقە
هەژار
٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٩٣
موحسن مەندەلاوی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ھەنگاوێکی گرنگ بوو بۆئەوەی لەئێستا بەدواوە ھەموو پرۆژەیاسا گرنگەکان بەتایبەتی ئەوانەی لە خولەکانی رابردوو پەسەند نەکراوان، بخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ بە مەبەستی رێککەوتنی کوتلەکان و دواتر خستنەدەنگدان و پەسەند کردنیان.
وتیشی، لەئێستادا کاری لە پێشینەی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراقە و چاوەڕوانن ئەنجومەنی وەزیران رەوانەی بکات بۆئەوەی ھەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە و لە ماوەیەکی کەمدا پەسەندی بکەن.