ژمارەیەک پەرلەمانتار داوای بانگھێشتکردنی سودانی دەکەن بۆ تاوتوێکردنی دابەزینی بەھای دینار
هادی
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٣٦٦
لە یاداشتێکدا کە ٧٩ پەرلەمانتار واژۆیان کردووە و دەست "کوردسات نیوز" کەوتووە، داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە وادەی دانیشتنێک دیاری بکات بۆ بانگھێشتکردنی "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی دابەزینی بەھای دینار و ھەنگاوەکانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی.
"کاروان یاروەیس"ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تائێستا ٧٩ ئیمزا کۆکراوەتەوە دەدرێت بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان.
سەبارەت بەکۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەران، "کاروان یاروەیس"ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک تەواو کرا، کەپێشتر لە بەرنامەی کاردابوون، کۆبونەوەکەش بۆ رۆژی دوو شەممەی داھاتوو ھەڵگیرا.