د. لەتیف رەشید: ویستێکی ھاوبەش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و بەغداد ھەیە
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٢١
د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، لە بەغداد پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە باڵیۆزانی وڵاتانی ئاسیا و روسیا و ئاماژەی بە گرنگی فراوانکردنی شێوازەکانی ھاریکاری نێوان عێراق و وڵاتەکانیان کرد.
د. لەتیف رەشید باسی لە پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و ھەرێمی کوردستان کرد و جەختیکردەوە، کە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا لە ئاستێکی باشدان و ویستێکی ھاوبەش ھەیە بۆ چارەسەری ریشەیی بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بە پێی دەستوور و یاسا.
سەرۆک کۆمار راشیگەیاند، حکومەتی ئێستای عێراق بەرنامەیەکی گشتگیری ھەیە بۆ پەرەپێدانی ئاستی ژیان و خزمەتگوزارییەکان و بەمنزیکانەش بودجە پەسەنددەکرێت و بەرنامە لە بەردەستدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوون.