وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ٦٥ کەس لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٣٧٦
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەپێچەوانەی رێنماییەکانی لایەنە ئەمنییەکانەوە، کەسانێک لەدوای بردنەوەی ھەڵبژاردەی عێراق تەقەی خۆشیان کردووە بەھۆیەوە ٢٤ کەس لەبەغداد و ٣٩ ی دیکە لەپارێزگاکانی دیکە برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان کردووە و ٢٧ تۆمەتباریان لەبەغداد و ٣٨ ی دیکەیان لە پارێزگاکانی دیکە دەستگیرکردووە و دەدرێنە دادگا بۆ ئەوەی سزا بدرێن.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق داوا لە ھاوڵاتییان دەکات ناوی ئەو کەسانەیان پێبدەن کە دوای بردنەوەی ھەڵبژاردەی عێراق تەقەی خۆشیان کردووە.