حەسەن زەین عابدین قایمقامی خورماتوو بە کوردسات نیوز رایگەیاند، لە نێوان سێگۆشەی خورماتوو-عوزێم-تکریت، سێ شوانکار کە سەر بە ھۆزی شەمەرن، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە رفێندراون، کە گوومان دەکرێت چەکدارانی تیرۆریستی داعش بن و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیە لە گوندی قەڵای ناوچەی داودە، دوو شوانکاری کورد  لە بۆشایی نێوان ھێزەکانی پیشمەرگە و سوپای عێراق لەلایان داعشەوە رفێندران، کە تاکو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.