دەوڵەتی یاسا: حکومەتی نوێی عێراق لە ٢٢ وەزارەت پێکدێت و ١٢یان بۆ شیعەکانە
هەژار
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٤٠٠
محەمەد سەیھود سەرکردە لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بەپێی ئەو کارنامە و بەرنامەیەی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دایڕشتووە، حکومەتی نوێی عێراق لە ٢٢ وەزارەت پێکدێت و ١٢یان بۆ لایەنە شیعەکانە و لەناویشیاندا شەش وەزارەت بۆ رەوتی سەدر دیاریکراوە، لەگەڵ شەش وەزارەت بۆ سوننەکان و چوار وەزارەتیش بۆ کورد تەرخانکراوە.
راشیگەیاندووە، پێکھێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق بەبێ رەوتی سەدر، ئەستەمە سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت، بۆیە پێویستە بە ھەر رێگەیەک بووە چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگەڵ رەوتی سەدر بگاتە رێککەوتن بە مەبەستی کۆتاییھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی و پێکھێنانی حکومەتی نوێ بە ھاوبەشی.