فەتح: چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٥٣٥
ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات و بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، ئەنجامی ھەوڵ و گفتوگۆ و دانوستانەکان بەرەو ئەوە دەچێت رۆژی سێشەممە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکەنەوە بۆئەوەی رێکارە یاساییەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تەواو بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە پڕکردنەوەی پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت و پۆستەکەش دەدرێتە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان و پەرلەمانتار مەحمود مەندەلاویش بۆ ئەو پۆستە کاندید دەکرێت.