محەمەد سەھیود: لەچەند رۆژی داھاتوودا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٣٩١
"محەمەد سەھیود" رایگەیاند، دەرگای لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت چوارچێوەی ھەماھەنگی بەڕووی رەوتی سەدر کراوەیە، پێشبینیشی کرد پڕۆسەی پێکھێنانی حکومەتی نوێ زیاتر لە دوو مانگ بخایەنێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشدا، رەنگە لەچەند رۆژی داھاتوودا یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجامبدرێت، بۆ رێکخستنی پڕۆسەی سیاسی و ھەنگاونان بەرەو پێکھێنانی حکومەتێکی نوێ.
لای خۆشیەوە، "عسام حسێن" ئەندامی رەوتی سەدر دەڵێت، گەڕانەوەی رەوتەکەیان و پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران ئەستەمە، چونکە موقتەدا سەدر نایەوێت بەشداربێت لە دروستکردنی ژمارەیەک گەندەڵکاری دیکە کە عێراقییەکان بەھۆیانەوە دەبنە قوربانی.