سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری تورکیا لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەری کۆبووەوە
کوردسات نیوز
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٤١٩
"ھاکان فیدان" بە سەردانێک لە بەغدادە و لەگەڵ ژمارەیەک لێپرسراو و کەسایەتی حکومەتی عێراق کۆبۆتەوە، دوایین کۆبوونەوەشی لەگەڵ "خەمیس خەنجەر" سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەری بووە.
سەردانەکەی "ھاکان فیدان" لەکاتێکدایە کە قەیرانی سیاسی عێراق و بۆردومانەکانی تورکیا لە ناو خاکی عێراق بەردەوامە.
"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا داوایکردبوو ھێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بکرێنە دەرەوە.