عێراق داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات ھاوکاریی قوربانیانی دەستی تیرۆر بکات
کوردسات نیوز
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٤٧٤
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی جیھانی قوربانیانی دەستی تیرۆر لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، عێراق بە ھەموو توانای خۆیەوە بەرپەرچی تیرۆر و توندڕەوی داوەتەوە و بەشێکی زۆری پیلانەکانی تیرۆریان ھەڵوەشاندووەتەوە.
داواشی لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد، پشتیوانی و کۆمەکی پرۆگرامەکانی ڕاھێنانەوەی حکومەتی عێراق بکەن، کە بە ھاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دەستیپێکردووە، بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژ و چارەسەر و ئامۆژگاری بەو کەسانەی، بوونەتە قوربانی دەستی تیرۆر، بە تایبەت ئەوانەی لە کەمپەکانەوە دەھێندرێنەوە بۆ عێراق.