فەتح: کازمی کێشەکانی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی لە بەرژەوەندی خۆی بەکارھێناوە
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٣٠٦
ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە وەک سەرۆک وەزیران تائێستا بەردەوام سودی لە کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان وەرگرتووە و لە بەرژوەندی خۆی بەکاریھێناون و ھەولێداوە بیکاتە رێگەیەک بۆ بەناوبانگبوون و گەورەکردنی خۆی.
راشیگەیاندووە، لە دوای ھەڵبژاردنی پێشوەختی رابردووەوە کە ناکۆکی قوڵ لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی درووستبوو و بەشێکی زۆریشی پەیوەندی بە کازمییەوە ھەبوو، جارێکی تر کازمی ئەو ناکۆکییانەی لە بەرژوەندی خۆی قۆستەوە و لە ئێستاشدا جارێکی تر بۆئەوەی خۆی وەک فریادڕەسی کێشەکانی عێراق پیشان بدات، بانگەشەی گفتوگۆی نیشتمانی دەکات.