رەوتی سەدر: بوونی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نایاساییە
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٨٤٣
لەگەڵ ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەوتی سەدر کە موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، راستە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی رەتکردەوە، بەڵام نایاسایی بوونی ئەنجومەنەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە، لە ئێستا بەدواوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جگە لە ھەڵوەشاندنەوەی خۆی، ھەر بڕیارێکی تر دەربکات نادەستووریی و نایاساییە.