بڕیارە دوای چلەی ئیمام حسێن دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکاتەوە
کوردسات نیوز
٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٥٨٠
سۆزان مەنسور وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەرچەندە بەڕەسمی ھیچ لایەنەکێک ئاگادارنەکراوەتەوە بۆ رۆژی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام ڕەنگە دوای مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن دانیشتنەکان دەستپێبکاتەوە.
ھاوکات سۆران عومەر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامە.
ھەر لەوبارەیەوە عالیە نسەیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە دوای چلەی ئیمام حسێن پشتڕاستکردووەتەوە.