ڕێژەی گەندەڵی لە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک لە عێراق گەیشتووەتە ١٥١ ملیۆن دۆلار
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٤٦٠
لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ بابەتی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک کە حکومەتی عێراق لە رێگەی وەزارەتی بازرگانی و بریکارەکانی خۆراکەوە بە سەر ھاوڵاتیاندا دابەشیان کردووە، بۆیان دەرکەوتووە گەندەڵییەکی زۆری تێدا کراوە.
راشیگەیاندوە، ھۆکاری سەرەکی ئەو گەندەڵییە زۆرەی لە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکدا کراوە ئەو گرێبەستە خراپانەیە کە بۆ دابینکردنی سەبەتەی خۆراک ئیمزا کراون و تائێستاش رێژەی گەندەڵییەکە گەیشتووەتە ١٥١ ملیۆن دۆلار.