وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی: کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار گۆڕانکاری تێدا نەکراوە
کوردسات نیوز
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٢
١٬٥٣٨
سۆزان مەنسور وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تا ئێستا کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار گۆڕانکاری تێدا نەکراوە، وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت تا رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو، ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام بەرەسمی وادەی کۆبونەوەی ئەنجومەن بۆ ئەو مەبەستە دەستنیشان نەکراوە.