لەبارەی کوبونەوەکەوە زیاد کاکەیی کەسایەتی کاکەییەکانی کەرکوک بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند  کۆبونەەکە بەبەشداری کەسایەتی کاکەیی شاروشارۆچکەکانی کوردستان و  وەفدێکی باڵای حەشدی شەعبی و نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.

ڕایگەیاند وەکو کاکەییەکان ئیدانەی توندی ڕوداوی پەلاماردان و سوکایەتیمان کرد کەھێزێکی حەشد بەرامبەر پێشمەرگەیەک کردوێتی.وتیشی وەفدی حەشد وتیان ئەو قسانەی پێشمەرگەکە کردوێتی شتێکی ڕەوا نەبوە بەڵام لەھەر ھێزێکیشدا کەسانێک دەبێ ھەڵە بکەن.

زیاد کاکەیی ڕاشیگەیاند وەکو ئەنجامی کوبونەوەکە بڕیاردرا حەشدی شەعبی  مەفرەزەکەی خۆی دەستگیر بکات کەئەو کارەی ئەنجامداوەو ھاوکات ئەو کەسەش دەستگیر بکەن کەوێنەی پێشمەرگەکەی گرتوە.وتیشی بڕیاری ئەوەشدرا حەشد لەماوەی دوو تا سێ ڕۆژدا ئەننجامدەرەکان دەستگیر بکات پاشان کۆبونەوەیەک لەنێوان کاکەییەکان و عەشیرەتە عەرەبیەکان بکرێت بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشەکە.