عێراق دوو سیستمی ڕاداری بۆ بەھێزکردنی توانای بەرگری ئاسمانی کڕی
کوردسات نیوز
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٢
٧٦٠
فەریق ڕوکن مەعن سەعدی فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند، دوو سیستمی راداریان کڕیوە و گەیشتونەتە عێراق و لە پارێزگاکانی دیوانیە و ئەنبار دانراون.
وتیشی، دوو سیستمی دیکە بەمزووانە دەگەن و لە نەینەوا و بەسرە دادەنرێن، ھەوەرھا سیستمێکی راداری ئەمریکاش دەگات و لە پارێزگای کەرکوک جێگیر دەکرێت، ئەوەشی خستەڕوو، ئەو سیستمە توانای بەرگری ئاسمانی عێراق زیاد دەکات و عێراق ھەوڵدەدات بگاتە ئاستی وڵاتانی پێشکەوتوو لە بەرگری ئاسمانیدا.