ئیبتیسام غەراوی: تورکیا سەد خاڵی سەربازیی لە عێراق ھەیە
کوردسات نیوز
٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٢
٥٤٦
ئیبتیسام غەراوی، پەرلەمانتار لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕایگەیاند، تورکیا پێنج بنکە و زیاتر لە ١٠٠ خاڵی سەربازیی و چوار ھەزار سەربازی لە خاکی عێراقدا ھەیە، وتیشی، ئەو سەربازانەی تورکیا کە لە عێراقن، چەک و کەرەستەی سەربازیی جۆراوجۆریان پێیە، بەڵام لەمەبەدوای رێگە بە بوونی تورکیا لە خاکی عێراق نادەن.
لە دوای بۆردومانەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردووی تورکیا لە ھاوینەھەواری پەرەخ کە کوژرانی نۆ گەشتیاری عەرەبی لێکەوتەوە، دەنگی ناڕەزایەتیی لە عێراق دژی سوپای تورکیا بەرزبووەتەوە و داوای دەرکردنیان لە خاکی عێراق دەکەن.