عێراق: ڕێوشوێنی گرنگ لە دژی بۆردومانەکەی تورکیا گیراوەتە بەر
کوردسات نیوز
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٢
٩٢٩
ئەعرەجی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت ڕێوشوێنی گرنگی گرتووەتە بەر لەوانە، پێشکەشکردنی سکاڵایەک بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان، بانگھێشتکردنەوەی باڵیۆزی عێراق لە تورکیا بۆ ڕاوێژکردن، ڕادەستکردنی یاداشتێکی ناڕەزایی بە باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد.
ئەعرەجی ستایشی ھەڵوێستی ھێز و لایەنە سیاسییەکان و گەلی عێراق و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کرد، بۆ ھەماھەنگییان لەگەڵ خێزانی قوربانییەکان و بەرگریکردن لە عێراق و، ڕێگریکردن لە دووبارە بوونەوەی کوشتنی ھاوڵاتیان