نەتەوەیەکگرتووەکان داوای وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی تورکیا دەکات
کوردسات نیوز
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٢
٢٬٢٦٤
لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر، "جینین پلاسخارت" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، ئیدانەی ھێرشەکانی تورکیا دەکەین بۆ سەر یەکێک لە ھاوینەھەوارەکانی زاخۆ.
ھەر لە کۆبوونەوەکەیدا لەکەڵ عەبادی، پلاسخارت داوایکردووە عێراق ڕێوشێنی پێویست بگرێتەبەر دژی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی تورکیا لە عێراق.
ھێرشەکەی تورکیا لەسنوری زاخۆ کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق داوایکردووە تورکیا لێبوردن بکات و ھێزەکانی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە.