سەرۆک وەزیرانی عێراق وەفدێک دەنێرێتە شوێنی تۆبپارانەکەی زاخۆ
کوردسات نیوز
٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٢
٦٢١
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق دەڵێت، "فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان فەرمانی دەستبەجێ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات و وەزیری دەرەوە و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و سکرتێری تایبەتی خۆی و فەرماندەی ھێزەکانی پاسەوانی سنووری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کردووە بۆ ئەوەی سەردانی بریندارەکان بکەن."
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند تا ئێستا ٨ کەس بەهۆی تۆپبارانەکەوە گیانیان لەدەستداوە کە بریتین لە دوو منداڵ و سێ پیاو و سێ ژن و سەرجەمیان خەڵکی شاری بەغدادن و بە رەگەز عەرەبن.