ھاوپەیمانان و سوپا و پێشمەرگە ئۆپراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچووغ دەستپێکرد
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٢
١٬٩٢١
غازی فەیسەڵ، فەرماندەی خۆبەخشی پێشمەرگە رایگەیاند، لە کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، بە سەرپەرشتی ھاوپەیمانان و بەشداری ھێزێکی زۆری سوپا و دژەتیرۆری عێراق و پێشمەرگە، بە درێژی ١٥ کیلۆمەتر، ھێرشێکی یەکلاییکەرەوە بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە چیای قەرەچووغ دەستیپێکردووە.
وتیشی، تیرۆریستانی داعش لە چیای قەرەچووغ گەماردراون و ئەم ئۆپراسیۆنە پێدەچێت ئۆپراسیۆنێکی یەکلاییکەرەوە بێت بەرامبەر داعش، بۆئەوەی چیای قەرەچووغ لە تیرۆریستانی داعش پاکبکرێتەوە.