ئاستی ئاوی ھاتوو لە تورکیاوە بۆ عێراق بۆ کەمترین ئاست لە ماوەی سەد ساڵدا دابەزیوە
کوردسات نیوز
١٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
٧٥١
عەلی رازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە عێراق رایگەیاند، مەھدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و فەیسەڵ ئاراغلو نوێنەری تایبەتی سەرۆکی تورکیا لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەتەوەو جەختیانکردۆتەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگ و کاری ھاوبەش بۆ دابەشکردنی زیانی گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا.
وتیشی، وەزیری سەرچاوەکانی ئاو تۆمەتەکانی تورکیای سەبارەت شکستی عێراق لە بەڕێوەبردنی ئاو رەتکردۆتەوەو رایگەیاندوە، بڕی ئاوی ھاتوو لە تورکیاوە بۆ عێراق گەیشتۆتە نزمترین ئاست لە سەد ساڵی رابردوودا.
جەختیشیکردەوە، ھۆکاری سەرەکی ئەو قەیرانەی بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە، سیاسەتی ئەو وڵاتانەیە کە سەرچاوەی رووبارەکانیان تێدایە، بەتایبەت دروستکردنی ژمارەیەکی زۆری بەنداو لەسەر رووبارەکان.