ھاوپەیمانی فەتح ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دور نازانێت
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٢
٣٦١
مەحمود حەیانی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاندووە، ئەگەر نەتوانرێت دەنگی ٢٢٠ پەرلەمانتار بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆبکرێتەوە ، ئەوا مەحاڵە بتوانرێت بەردەوامیی بە کارەکانی حکومەتی کار بەرێکەر بدرێت، لەکاتێکدا سەرجەم وادە دەستوریەکان تێپەریوون، ئەگەریشی ھەیە لەو حاڵەتەدا ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێندرێتەوە.
ئەندامەکەی ھاوپەیمانی فەتح راشیگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدات و دەیەوێت رەوشەکە بگەرێنێتەوە رێرەوی ئاسایی و یاسایی، بەتایبەت کە ئەنجومەنی نوێنەران سەلماندویتی کە توانای ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و چارەسەری ھیچ کێشەیەکی نیە .