لە عێراق ٨٠٠٠ کەس بە تۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە مادەی ھۆشبەر دەستگیرکراون
کوردسات نیوز
٩ی تەمووزی ٢٠٢٢
٧١٠
بیلال سوبحی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕووبەڕووبوونەوەی مادە ھۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، لە شەش مانگی ڕابردوودا ھەشت ھەزار و ٢٠٠ کەس بەتۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە مادە ھۆشبەرەکان دەستگیرکراون کە لەناویاندا ٢٠٠ ژن و ٢٠٠ نەوجەوانی کوڕ و کچ ھەبووە.
وتیشی، زۆرترین ڕێژەی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر لەناو پیاواندایە و ئەو ڕێژەیەی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەرە کە لەناو ژناندا تۆمارکراوە ئاماژەیەکی مەترسیدارە.
بەوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق مادەی ھۆشبەری جۆری کریستاڵ و حەشیش زیاتر بڵاوبووەتەوە، ھاوکات حەبی کبتاجۆن لە پارێزگاکانی خۆرئاوا و باکور بەکارھێنانی زۆرە.