وەزارەتی پلاندانانی عێراق: جیاوازی گەورە لە مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت ھەیە
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢
١٬١٣٨
(خالد بەتەل ئەلنەجم) ڕاشیگەیاندووە، ڕێژەی ژنانی بێ کار لە ڕووکەشدا زۆرە، بەڵام بەراورد بە ژمارەی ژنانی کارخواز و ژمارەی چالاکییە ئابووریەکانیان ڕێژەی بێ کاری ژنان زۆر نین.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، دادپەروەری لە داھات و مووچەی کەرتی حکومەتدا نییە و ڕوونیکردەوە "فەرمانبەران لە وەزارەتە جیاوازەکاندا بە ھەمان پلە و بڕوانامە، جیاوازی گەورە لە مووچەیاندا ھەیە، مووچە و داھاتی یەکێکیان دوو ھێندە یان زیاترە لە فەرمانبەرەکەی تر".
جەختیشی کردەوە کە "ئەنجومەنی ئابووری تاوتوێی ئەو بابەتەی کردووە، بەڵام پێویستی بە بڕیارێکی سیاسی ھەیە، ڕەنگە بۆ حکومەتێکی سەقامگیر لە ھەلومەرجی کۆمەڵایەتی سەقامگیردا بتوانرێت ئەو جیاوازی مووچەیە یەکلا بکرێتەوە.