سەرایا سەلام داوا لە ئەندامانی دەکات ئامادەبن بۆ ھەر ڕووداوێکی بەپەلە
کوردسات نیوز
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢
٤٤٢
سەرایا سەلام لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە ئەندامانی کردووە لە ئامادەباشی تەواودا بن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ھەر ڕووداوێکی بەپەلە و نەخوازراو. لە ڕاگەیەندراوەکەشدا ھیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە لە ھۆکاری داواکەیان لە ئەندامانیان.
پێشتریش "موقتەدا سەدر" ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەی دیاری کردبوو بۆ ئەنجامدانی نوێژی یەکگرتوو و بەکۆمەڵ لە مەدینە سەدری بەغداد.
ئاماژەی بەوەش کردووە کە چەندین کەسایەتی سەرپەرشتی ئەو نوێژە دەکەن کە لە نێویاندا "حاکم زاملی" جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەیە.