عەممار حەکیم داوای پێکھێنانی حکومەتێکی یەکگرتووی نیشتمانی دەکات
کوردسات نیوز
٣ی تەمووزی ٢٠٢٢
٣٦٣
عەممار حەکیم رایگەیاند، عێراق پێویستی بە حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانییە، کە توانای دڵنیاکردنەوەی گەلی عێراق و گەڕاندنەوەی متمانەی بۆ پڕۆسەی سیاسی و سیستمی سیاسی ھەبێت، وتیشی، حکومەتێکی یەکگرتوی نیشتمانی و تیمێکی گونجاوی لێھاتوو، پەیامێک دەبن بۆ گەلی عێراق و پێدانی ئومێدە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری.
عەممار حەکیم راشیگەیاند، پابەندن بە یەکگرتویی وڵات و پڕۆسەی سیاسی، بۆ پاراستنی مافەکانی ھەمووان و جەختدەکەنەوە لە چارەسەکردنی تەنگژەکان، لە رێگەی ئەو میکانیزمانەی پڕۆسەی سیاسییان لەسەر بەندە بۆ چاکسازیی لە ھەڵەکان.