ڕووفاتی ٣٥ سەربازی ئێرانی کە لە جەنگی ئێران و عێراقدا کوژراون گەیشتەوە ئێران
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٤٦٣
ئاژانسی ھەواڵی فارس ئاشکرایکردووە، بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێی دەروازەی شەلەمجەی سنورییەوە، ڕووفاتی ٣٥ سەرباز لە عێراقەوە گەڕێندراونەتەوە ئێران، ئەو سەربازانە لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا بەھۆی جەنگی نێوان ئێران و عێراقەوە کوژراون و ڕووفاتەکانیان لە ناوچەی ئۆپراسیۆنەکانی فەککە و ڕۆژھەڵاتی دیجلە و شەلەمجە دۆزراونەتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەو سەربازە ئێرانیانە لە ئۆپراسیۆنەکانی فەجر و خەبیر و بەدر و کەربەلای پێنج لە ساڵی ١٩٨٨ کوژراون.